ڕۆژنامەکوردستانی

دو پەرلەمانتار باس لە”ئاماژە ترسناكەكان”-ی كەیسی غالب محەمەد دەكەن

شكۆی كوردستان-

عەلی حەمە ساڵح و ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایانگەیاند،” سێ ئەفسەر بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیرکران، لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتی ھەموو حکومەت و بەتایبەت سەرۆکی حکومەت تۆمەتبار دەکات بەوەی فشاریان کردوە بۆ ئازادبونیان.”

رونیشیدەكاتەوە،” ئەم قسانە ئاماژەیەکی مەترسیدارە، واتە: سەرۆکی حکومەت بەرگری لە کەسانێک دەکات لە پشتی ھێرشکردنە سەر غالب محەمەدە.”

دەشڵێن،” سەرۆکی حکومەت بۆ پێداگیرە لە ئازادکردنی ئەم سێ کەسە! لاھور شێخ جەنگی، پێماندەڵێ: لە ژێر فشاری سەرۆکی حکومەتدا ئەم سێ ئەفسەرە بەردراون ئەی ڕۆڵی ئێوە چیە؟ بە لێکدانەوەی قسەکانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و ئازادبوونی ئەو سێ کەسە.. واتە: پارتی چی بوێت لە سلێمانی دەیکات و ئەمانیش ھیچ دەسەڵاتیان نیە!! وتەبێژی حکومەتیش، بەناوی ھەموو لایەنە پێکھێنەرەکانی حکومەتەوە بەیانێکی دەرکردوە.”

عەلی حەمەساڵح و ئەبوبەكر هەڵەدنی ئاماژەیان بەوەكردوە،” سەرۆكی حكومەت کەیسی ھەردوو کۆچکردوو ئامانج بابانی و لانە خان و منداڵەکانی بە تیرۆر ناوبردوە”

دەشپرسن،” دەتانزانی تیرۆرە بۆچی تاوەکو ئێستا لێی بێدەنگ بوون چی بە کەسوکاریانو ھاوڵاتیانی کوردستان دەڵێن! لە کوێی دونیا ھەبوە حکومەت بەرامبەر تیرۆری ھاوڵاتیانی خۆی بێدەنگ بێت!! دەستگیرنەکردنی تاوانباری ھێرشکردنە سەر غالب محەمەدو پەیامی ھاوسەرۆک و وتەبێژی حکومەت ئاماژەی مەترسیداری تێدایە، ژیانی کەس لەکوردستان پارێزراو نیەو حوکمڕانی لە قۆناغێکی مەترسیداردایە، تائێستاش ئەم دوو ھێزە بێدەنگ بون لە تاوانی یەکتر!!

ئەم بێمتمانەیی درەستکردنە لە ھەموو شت مەترسیدارترە، دەبێت دەزگای ئەمنی لە سلێمانی ڕونکردنەوە بدات لەسەر بکەری راستەقینەی پشت ھێرشکردنە سەر غالب محەمەدو ئازادبوونی ئەو سێ کەسە..ھیوامان وایە، ھێزو لایەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی ھەڵوێستی جدیان ھەبێت.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close