نێودەوڵەتی

نەوال سەعداوی کۆچی دواییکرد

شكۆی كوردستان-

راگەیاندنەكانی میسر بڵاویانکردەوە، نەوال سەعداوی پزیشکی دەرونی، ڕۆماننوسی دیاری میسر و  داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان ئەمڕۆ یەکشەممە لەتەمەنی 90 (نەوەد) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

یەکێک لە چالاکوانەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان لەتەمەنی 90 (نەوەد) ساڵیدا کۆچی دواییکرد

مونا حلمی، کچی نەوال سەعداوی بەدەزگاکانی راگەیاندنی وڵاتەکەی راگەیاندوە، ئەمڕۆ نەوال سەعداوی پزیشکی نەخۆشییەکانی سنگ و دەرونی، نوسەری دیاری میسر و یەکێک لە چالاکوانەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان لەتەمەنی 90 (نەوەد) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

ساڵی 1931 لە (کفر طحلة)ی سەر بەپارێزگای قلیوبیە-ی میسر لەدایکبوە

نەوال سەعداوی ساڵی 1931 لە (کفر طحلة)ی سەر بەپارێزگای قلیوبیە-ی میسر لەدایکبوە و لەبوارەکانی دەرونناسی،  مافەکانی مرۆڤ و ژنان چەندین کتێب و بەرهەمی ئەدەبی هەیە و لە بواری نوسیندا چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە.

بەشێک لە بەرهەمەکانیی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی

یەکەمی بەرهەمی نوسینی رۆمانێک بوە بەناوی (بیرەوەرییەکانی دکتۆرەیەک) کەساڵی 1958 بڵاویکردەوە، بەشێک لە بەرهەمەکانیشی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی.

براوەی خەڵاتی یەکێک لە 100 ژنی سەرکردە و کاریگەرەکان کە کەناڵی بی بی سی پێیبەخشیوە

نەوال سەعداوی خاوەنی ژمارەیەک خەڵاتی ناوخۆیی وڵاتەکەیی و جیهانییە لەوانەش؛ خەڵاتی 100 ژنی سەرکردە و کاریگەر لەلایەن کەناڵی بی بی سی لە ساڵی 2015، خەڵاتی ماکبراید بۆ ئاشتی لە سویسرا لەساڵی 2012 و خەڵاتی باکور و باشور لە ئەنجومەنی ئەوروپا لە ساڵی 2004. 

بەشێک لەبەرهەمەکانی نەوال سەعداوی:

بیرەوەریەکانی پزیشکێک

لاپەڕەکانی ژیانم

بیرەوەریەکانی زیندانی ژنان

شانۆنامەی شین

کێشەی ژنانی میسڕ لە سیاسەت و سێکسدا

شۆڕشێکی نوێ لە دۆسیەی ژندا

ڕۆمانی مردنی دواین پیاو لەسەر زەوی

کورتە چیرۆکی فێری خۆشەویستی بوم

دوانەی دەسەڵات و سێکس

گەشتەکانم بە جیهاندا

کورتە چیرۆکی ساتی ڕاستگۆیی

ڕۆمانی بەهەشت و شەیتان

ڕۆمانی وێنە دڕاوەکە

ڕۆمانی ئافرەتێک لە خاڵی سفردا

ڕۆمانی کەسێکی نادیار

ژن و دین و ئەخلاق

توێژینەوە دەربارەی ژن و پیاو

شکاندنی سنورەکان

شانۆنامەی فەرمانڕەوایەتی بە فەرمانی خودا

ڕۆمانی شکستی ئیمام

ڕۆمانی دوو ژن لە ژنێکدا

داو و چاوی ژیان

ژن و سێکس

ژن و ململانێی دەرونی

ڕۆمانی خۆشەویستی لە سەردەمی نەوت

ڕۆمانی زینە

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close