کوردستانی

حكومەتی هەرێم وەك مانگی پێشو موچە دابەشدەكات

شكۆی كوردستان-

كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دابەشکردنی موچە کۆتاییهات و بەپێی زانیاریەکان، بڕیاردرا موچەی مانگی ئاداری ئەمساڵ بەهەمان میکانزمی مانگی شوبات دابەشبکرێت، واتە موچە بەهەمان میكانیزمی مانگی رابردو بەبڕینی لەسەدا 21 دەدرێت.

ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باردودۆخی دارایی و دۆخی موچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ و بڕیاردانی پێویست له‌مباره‌وه‌ خرایەڕو، دواجار بریاردرا هاوشێوەی مانگی پێشو بە لێبڕینی لەسەدا 21 موشە دابەشبكرێت.

کۆبونەوەکە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە ئەنجامدەدەێت

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەت ئاماژەی بەوەشکرد، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 10:30 به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی كابینه‌ به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌ڕێوه‌چوە.

15ی ئەم مانگە، دوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی سەرۆک بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لێکنزیککردنەوەی هەرێم و بەغداد، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە سەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکان ڕێککەوتن، بڕیاردرا بە پێی دۆخی دارایی یٔێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە موچەیەک لە بەغداوە بۆ ھەرێم بنێردرێت.

دوێنێش ‌خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا لە نوسینێکدا بڵاویکردەوە، “لە دوای زنجیرەیەک سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە و 12 جار گۆڕینەوەی پێشنیار و تێبینی لەنێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی گەیشتە دوا قۆناغ و رێککەوتنەکە راگەیاندرا”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆسەی دانوسانەکە هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوەبینی، دانوسانێکی قورس و ئاڵۆز بو، “لەیەککاتدا هەوڵەکانمان هەم بۆ دابینکردنی مافە دارییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان بو، رێککەوتنەکە تا ئیقرارکردنی یاسای بودجەی 2021 بەردەوام دەبێت و قۆناغێکی نوێی دانوسان لەسەر بودجەی 2021 دەستپێدەکەینەوە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close