شكۆی كوردستان-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دۆخی دارایی دەکات و لەبارەی وادەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بڕیاردەدات.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکرەوە، ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باردودۆخی دارایی و دۆخی موچه له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و بڕیاردانی پێویست له‌مباره‌وه ده‌خرێته‌ڕو.
ئاماژەی بەوەشکرد، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 10:30 به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی كابینه به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
15ی ئەم مانگە، دوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی سەرۆک بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لێکنزیککردنەوەی هەرێم و بەغداد، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە سەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکان ڕێککەوتن، بڕیاردرا بە پێی دۆخی دارایی یٔێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە موچەیەک لە بەغداوە بۆ ھەرێم بنێردرێت.
دوێنێش خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا لە نوسینێکدا بڵاویکردەوە، “لە دوای زنجیرەیەک سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە و 12 جار گۆڕینەوەی پێشنیار و تێبینی لەنێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی گەیشتە دوا قۆناغ و رێککەوتنەکە راگەیاندرا”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆسەی دانوسانەکە هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوەبینی، دانوسانێکی قورس و ئاڵۆز بو، “لەیەککاتدا هەوڵەکانمان هەم بۆ دابینکردنی مافە دارییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان بو، رێککەوتنەکە تا ئیقرارکردنی یاسای بودجەی 2021 بەردەوام دەبێت و قۆناغێکی نوێی دانوسان لەسەر بودجەی 2021 دەستپێدەکەینەوە”.