کوردستانی

بزوتنەوەی گۆڕان واژۆكانی لەسەر پرۆژە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی دەكێشێتەوە

شكۆی كوردستان-

دوای ئەوەی بەشێك لە پەرلەمانتارانی گۆڕان پرۆژە یاساكەیان واژۆكرد، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی پرۆژە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لەبارەی پرۆژە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی دەمانەوێت لێرەوە دڵنیاتان بکەینەوە، ئێمە بە ھیچ شێوەیەک پشتیوانی ھیچ یاسایەک ناکەین کە کاریگەری لەسەر بچوککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین ھەبێت، ئەو ڕەخنەو سەرنجانەی بۆ ئێمە ھاتوە جێگای بایەخەو ڕێز لێگێراوەو پێوەی پەیوەستین”.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک پشتیوانی ھیچ یاسایەک ناکەن کە کاریگەری لەسەر بچوککردنەوەی ئازادی رادەربڕن ھەبێت و بڕیاریشیانداوە ئەو ئەندامانەی فراکسیۆنی گۆڕان واژۆیان لەسەر پرۆژەکە کردوە،  واژۆکەیان بکشێننەوە. 

فراکسیۆنی گۆڕان باسی لەوەشکردوە، “ئەم پرۆژەیە تەنها خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، خوێندنەوەی دوەم و راپۆرت نوسین و دەنگدان لەسەر پرۆژەکە ماوە، داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین پرۆژەکە رابگرێت، لە بری ئەمە کار لەسەر ئەو دۆسیانە بکات کە پەیوەستن بە ژیانی خەڵک و موچەخۆران و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی”. 

ئەوەش خراوەتەڕو، لە ئێستادا چەندین دۆسییە، لە دادگاکانن کە رۆژنامەنوسان و ھاوڵاتیان، لەسەر  بابەت و نوسینەکانیان لە پیێگە ئەلیکترۆنیەکان بڵاوبوەتەوە بە یاسای سزادانی عێراقی و خراپ بەکارھێنانی مۆبایل مامەلەیان لەگەڵ دەکرێت، حوكمدان بەم یاسایەنەش زیندانی کردنی تێدایە، ھەوڵدەدەن لە داھاتودا ئەو یاسایانەی کۆت و بەند بۆ ئازادی و ئازادی رادەربرین دروست دەکەن ھەموار بکەنەوە.

فراکسیۆنی گۆڕان رونیکردەوە، “بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدانین دۆسیەی تیرۆرو ئازادی رادەربڕین پێکەوە تێکەڵ بکرێن”. 

 

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close