کوردستانی

وێنە؛ كازمی لەئۆفیسی خۆی یاری تۆپی پێ لەگەڵ منداڵێكی توشبوی شێرپەنجە دەكات

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای ئەوەی پێشوازی لەچەند منداڵێكی توشبوی شێرپەنجەكرد، رایگەیاند پێویستە پێكەوە عێراق بگەیەنینە كەناری ئارامی و تیایدا هەموو هاوڵاتیەكی عێراقی وەك من خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بكرێت.

كازمی دوای بەسەربردنی كاتێكی كەم لەیاری و تۆپی پێ لەگەڵ منداڵانی توشبوی شێرپەنجە، كازمی راشیگەیاند، لە شێرپەنجە مەترسیدار تر گەندەڵییە كە نەخۆشیەكە دەبێت هەموومان ڕووبەڕووی ببینەوە.

وتیشی، “سوێندتان دەدەم هەموو هاوڵاتیەك چاودێربێت بەسەر منەوە ئەگەر هەر گەندەڵیەك هەبێت چاوم لێ مەپۆشن و دەچمە بەردەم دادگا- دەبێت عێراقێكی نوێ بۆ ئەم منداڵانە دروست بكەین .كە شانازی بەعێراقی بوونی خۆیانەوە بكەن.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close