ڕۆژنامەکوردستانی

سەنتەری میترۆ: ساڵی رابردو 30 حاڵەتی دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان بەدەر لە یاسا تۆمارکراون

شكۆی كوردستان-

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ساڵی رابردو  385 پێشێلکاری بەرامبەر 291 رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن و 30 حاڵەتی دەستگیرکردن و راگرتن بەدەر لەیاسای رۆژنامەنوسی تۆمارکراون.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لەهەرێمی کوردستانی عێراق 2020 بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتوە، ساڵی 2020دا 385 پێشێلکاری بەرامبەر 291 رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن کراون، لەو ژمارەیەش چوار حاڵەتیان داخستنی نوسینگەی کەناڵەکان و 163 حاڵەتی رێگریکردن بون، هەروەها 74 حاڵەتی دەستبەسەرکردن و راگرتن  بەبێ بڕیاری دادگا و 48 حاڵەتی هەڕەشە و سوکایەتی.

ساڵی رابردو  30 حاڵەتی دەستگیرکردن و راگرتن بەدەر لەیاسای رۆژنامەنوسی تۆمارکراون

ئاماژەی بەوەشکردوە، ساڵی رابردو  30 حاڵەتی دەستگیرکردن و راگرتن بەدەر لەیاسای رۆژنامەنوسی تۆمارکراون، هەروەها 8 حاڵەتی هەراسانکردنی کچانی میدیاکار، 8 حاڵەتی پڕکردنەوەی بەڵێننامە، 6 حاڵەتی شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەنوسی، 4 حاڵەتی داخستنی ئۆفیسی کەناڵەکان و 2 حاڵەتی تەشویشی ئەلیکترۆنی تۆمارکراون.

داخستنی کەناڵەکان وەک هەوڵێک بۆ کپکردنی دەنگی ناڕازیی دەبینرێن

لەبارەی راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی راگەیاندن سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان باسی لەوەکردوە، “داخستنی کەناڵەکان وەک هەوڵێک بۆ کپکردنی دەنگی ناڕازیی دەبینرێن، هەروەها لەئێستادا یاسای رۆژنامەگەری بوە بەرابردو، بەجۆرێک لەجێگەی پەنابردن بۆ یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو تۆمەت و سکاڵایانەی لەسەر رۆژنامەنوسان تۆماردەکرێت، پۆلیس و دادگاکان بەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن مامەڵە لەگەڵ دۆسییەکانی رۆژنامەنوسان دەکەن”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close