شكۆی كوردستان-
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای لقی سلێمانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، كچه مۆدێلێك به‌تۆمه‌تی “خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن” ده‌ستگیركرا.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، له‌لایه‌ن سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی سلێمانیه‌وه، سكاڵا له‌سه‌ر هێلین ئاوات تۆماركرابو، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه و له‌ئێستادا بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را ده‌ستبه‌سه‌ره.
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، له‌گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا هێلین ئاوات كچه مۆدێل و راگه‌یاندنكار ئاماژه‌ی به ماتۆڕێكی سێ تایه كرد و به “كه‌ریم كابان” ناوی برد، ئه‌م ڤیدۆیه‌ش خانه‌واده و كه‌سوكار و گوێگرانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو كه‌ریم كابانی نیگه‌ران كرد و ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوایانكرد، چیتر رێگه نه‌درێت سوكایه‌تی به هونه‌رمه‌ند و هێما هونه‌ریه‌كان بكرێت.