نێودەوڵەتیکوردستانی

سوریا؛ داعش چەندین چەکداری هێزەکانی سەربە ئێران دەکوژێت

شکۆی کوردستان-ڕۆژئاوا

لەناوچەی بادیەی ناوەڕاستی سوریا چوار چەکداری هێزەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن شانە نهێنییەکانی سەربە گروپی تیرۆرستی داعشەوە کوژران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری شکۆی کوردستان لەڕۆژئاوا، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە شانە چەکدارەکانی سەربەداعش هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی سەربە ئێران لە ناوچەی سێیەمی ڕۆژهەڵاتی تەدمر و بەهۆیەوە پێکدادان ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار چەکداری هێزەکانی سەربە ئێران کوژراون.

ڕوانگە ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، بە هۆیەوە ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی سوپای سوریا کە بە بەرگریکاری نیشتیمانی ناسراون گەیشتە هەشت کوژراو دوای تەقینەوەکەی گوندی ( ئەلشیجیری) لە ڕۆژئاوای دێرەزوور کە بەهۆیەوە چوار چەکداری دیکە کوژران.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close