Uncategorized

شاندێکی وڵاتی قیرغیستان سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی خۆسەر لەڕۆژئاوا دەکەن


شکۆی کوردستان – ڕۆژئاوا
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی قیرغیستان بەسەرۆکایەتی ( باکیت قدیرۆف) کەلەلایەن دەستەی هاوبەشی پەیوەندییەکانی خۆسەر بەڕێزان ( فەنەر الکعیط و خالد ئیبراهیم ) هەروەها نوێنەری یەکینەکانی پاراستنی ژنان خاتوو لانە حوسین پێشوازی کرا
لەو دانیشتنەدا بەڕێز فەنەر الکعیط باسی ڕەوشی ئێستای ڕۆژئاواو هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر کرد کە ئامانجی وێرانکردنی ژێرخان و شوێنە خزمەتگوزارییەکانی هاوڵاتیانی سڤیلە و بەهەزاران خەڵک ی مەدەنی و بێ گوناح ئاوارەو دەربەدەربوون ، ” هەروەها داوامان لە سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ ناردنی تیمێک بۆ بینین و بەدواداچوون لەسەر ئەو کارەسات و وێرانکارییەی کە تورکیای داگیرکەر هێناویەتە سەر ئەو خەڵکە مەدەنییە،.
دوای ئەوە بەڕێز ( باکیت قدیروف ) وتی : وڵاتی قیرغزستان دەزانێ و ئاگاداری ئەو تصحیات و ماندووبوون و فیداکاری ئیدارەی ڕۆژئاوایە، هەروەها سوپاسی ئیدارەی ڕۆژئاواکرد کە لەو بارۆخە نالەبارە هاوکاربوون لەگەڕانەوەی خەڵکی قرغیستان بۆ وڵاتی خۆیان کە پێک هاتبوون لە ٦٢ منداڵ و ٢١ ژن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close