Uncategorized

نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی دارایی سەختدایە

شکۆی کوردستان-

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەی یەکێتی وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند،یەکێتی یادگاری مام جەلالە و دەبێت لەسەر هەمان رێگا و رێباز بەردەوام بێت.

وتیشی٫ یەکێتی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم هێزی سەرەکیە، ئەمڕۆی کوردستان بەرهەمی کارکردنی مام جەلال و کاک مەسعود و کاری پێکەوەیی پارتی و یەکێتیە

ئاماژەی بەوەش کرد،هەرێمی کوردستان بەهێزە کاتێک لایەنەکان یەکڕیز بن

دەبێت هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوە بێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆید بکرێت.

هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی دارایی سەختدایە و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەیە.

نابێت بودجە و موچەی موچەخۆرانی هەرێم بکرێتە بارمتەی ناکۆکیە سیاسیەکان.

دەبێت لایەنەکانی بەغدا هاوکاری سودانی بکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراق.

دەبێت لایەنەکانی عێراق ئەوە بزانن، دروستکردنی کێشەی دارایی بۆ هەرێم خزمەت بە عێراق ناکات.

با عێراق وڵاتی هەمومان بێت

– شکستی شوێنێکی عێراق شکستە بۆ هەموو عێراق

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close