نێودەوڵەتیکوردستانی

ڕۆژئاڤا؛ کۆنگرەی ستار گەورەترین خۆپیشاندان بۆ ژنانی زیندانی سیاسی و سەرجەم چین و توێژەکان ئەنجامدەدات


شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا
دوێنێ شەممە کۆنگرەی ستار لەقامیشلۆ لە ڕۆژئاڤا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی بۆ ژنانی سزادراو و سەرجەم ڕێکخراو و چالاکوانی ژن ڕێکخست.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری شکۆی کوردستان، سەرجەم ئەو ژنانەی کە بە زیدانی هەمیشەیی سزادرابوون لەعیفرین و ناوچەکانی دیکە، هاوشان لەگەڵ سەرجەم چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژنان و چین و توێژەکان و دامەزراوە مەدەنیەکانی قامیشلۆ و دەوروبەری بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.
لەوتەیەکدا بۆ جەماوەری خۆپیشاندەر، ڕەمزیە محەمەد ڕێکخەری خۆپیشاندانەکان و ئەندامی کۆنگرەی ستار ئاماژەی بەوەکرد٫ “خەڵکی خۆڕاگری عەفرین و دەوروبەری ماوەی شەش ساڵ و 54 ڕۆژە لەبەردەم هێرشی دڕندانەی تورکیای داگیرکەر خۆڕاگرییان ئەنجامداوە، هێرشەکان نەیانتوانیوە ئیرادەی پۆڵاینی خەڵکی عەفرین بشکێنن هەروەک چۆن نەیانتوانیوە بیشمان کەنە دەرەوەی عیفرین و ناوچەکانی خۆمان.”
ڕەمزییە ئاماژەی بەوەش کرد، لەماوەی ئەم شەش ساڵە تورکیا بەشێوەیەکی دڕندانە و بەڕێگایمەترسیدار هەوڵی لەناوبردن و وێرانکردنی سروشتی ناوچەکە و ئاو و دارودرەخت و سەوزایی و پیاو ژن و منداڵی داوە.
وتیشی، ” تورکیای داگیرکەر لەبەردەم هەموو جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەهەموو جۆرێک هەوڵی کۆمەڵکوژیی کوردی داوە، بەڵام خەڵکی عەفرین و ڕۆژئاوا تورکیایان توشی ڕووبەڕووبونەوەیەکی گەورەکردووە.
ڕەمزییە محەمەد، هێرشەکانی ڕۆژی 18 ی مانگی ڕابردووی تورکیای وەک نمونە هێنایەوە کە تێیدا هێرشی کردە سەر تەواوی ڕێرخانی ئابوری و پیشەسازی خۆرئاوا و سڵی لە لەناوبردنی هیچ کەس و لایەنێک و تەنانەت دامەزراوە مەدەنییەکانیش نەکردەوە، بەڵام گەلی عەفرین زۆر چاونەترسانە ڕووبەڕووی بوونەتەوە و تائێستاش بەرخودان دژی هەموو ئەو هەوڵانە بەردەوامە بە هێرشە دڕندانەکەی حکومەتی ئێرانیشەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close