نێودەوڵەتیکوردستانی

سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی ڕۆژئاڤا: تورکیا بەردەوامە لەسیاسەتی کۆمەڵکوژی و شکستە ناوخۆییەکانی هەناردەی دەرەوە دەکات


شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا
تەڵعەت یونس سەرۆکی ئەنجومەنی هاوبەشی جێبەجێکردنی ئیدارەی ڕۆژئاوا لەلێدوانێکدا بۆ شکۆی کوردستان ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوامە لەسیاسەتی کۆمەڵکوژی دژبەڕۆژئاوا ئامانج لەوەش هەناردەکردنی کێشە و شکستە ناوخۆییەکانیەتی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی.


تەڵعەت یونس لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، تورکیای داگیرکەر سڵی لە بۆمبارانکردنی ژێرخانی ئابوری و سیاسی و ژینگەیی ڕۆژئاوا نەکردۆتەوە و تەواوی دامەزراوە مەدەنی و ئەمنیەکانی ڕۆژئاڤای کوردستانی کردۆتە ئامانج.


ڕوونیشیکردەوە، ئامانج لەو هێرش و کمەڵکوژییانە هەناردەکردنی کێشە ناوخۆییەکانیەتی و سودی لە بێدەنگی نێودەوڵەتی وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانە.
وتیشی، ئیدارەی خۆجێی ڕووبەڕووی تیرۆرستان بووەتەوە و ئێستاش بەوپەڕی ورەو جوامێری ڕووبەڕوی ئەو سیاسەتانەی تورکیای داگیرکەر بوەتەوە و بەردەوامیش دەبێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close