شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا
ئیدارەی سەربەخۆی ڕۆژئاڤا ڕایگەیاند تورکیا پەیڕەوی سیاسەتی کۆمەڵکوژی و وێرانکردنی ناوچەکە دەکات.
ئیداری خۆجێی و سەربەخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-ڕۆژئاڤا- لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، تورکیای داگیرکەر هەڵسوکەوتی دوژمنانە لەگەڵ گەلانی ڕۆژئاڤا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات و بەبێ هیچ بیانوویەکی یاسایی و عورفی هێرشی بەربەریانە دەکاتە سەر دامەزراوە مەدەنیەکانی ڕۆژئاڤا.
هەروەها ڕاشیگەیاند، تورکیا ماوەی چەندین دەیەیە سیاسەتی سوتاندنی زەوی و وێرانکاریی ئەنجامدەدات.