نێودەوڵەتیکوردستانی

سالح موسلیم : بەرگری لەخۆمان دەکەین

شکۆی کوردستان-هاوژین شکور

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕادیۆی [ڕۆژئاوا ئێف ئێم] بەڕێز ساڵح موسلیم، باس لەوەدەکات، کە شەڕیان ناوێت و ئەگەر تورکیا هێرش بکات بەرگریی لە خۆیان دەکەن و دەڕژێنە مەیدانەکان

????ئێمە شەڕمان ناوێت، بەڵام ئەگەر بەسەرمان بسەپێنرێت، گەلەکەمان بەهەموو هێزییەوە بەرگری دەکات.
???? دەوڵەتی تورکیا مومامەرەسەی ئیرهابی دەوڵەتی دەکات بەرامبەر هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
???? هەرکات لەسەر گەلەکەمان پێویست بێت، دژ بە پەلامار و شەڕخوازی دەوڵەتی تورکیا دەڕژێتە مەیدانەکان.
???? ئەوەی پێکهاتەکان لەناوچەکە دەپارێزێت بریتییە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات و پێویست بکات دەگەڕێتەوە سنورەکان و بەرگری دەکات، ئەگەر بێت و تورکیا پەلامارمان بدات.
???? ئەگەر سوریای دیموکرات هەڵمەتەکانی دژ بە داعش بوەستێنێت، کارەسات ڕوودەدات.
???? تورکیا ناتوانێت لەمکاتەدا هێرشی زەمینی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامبدات، لەبەر دوو هۆکار، یەکەمیان؛ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەوە ڕازینابێت، دووەمیان؛ تورکیا دەزانێت ئامادەکاریی گەورە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات کراوە.
???? پێویستە لەسەر هەموو دامەزراوەکانمان و ناوەندەکانمان بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا ئامادە و سازبن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close