هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

کچەکەی زە رۆک دێتە ناو جیهانی زۆرانبازیەوە

سایمن جۆنسن، کچی یاریزان و ئەکتەری ئەمریکی، دوێن جۆنسن، بە هەمان شێوەی باوکی دێتە ناو جیهانی یاری زۆرانبازیەوە.

سایمنی تەمەن 18 ساڵ، گەورەترین کچی زە رۆکە، یەکێک لە خەونەکانی بون بە یاریزانی زۆرانبازی بو، دوای ئەوەی تەمەنی یاسایی تێپەڕاند، بڕیاریدا بچێتە ناو جیهانی یاری زۆرانبازی ئازاد WWE، لە ئێستادا دەستی بە راهێنانکردوە لە سەنتەری راهێنانی WWE لە ئۆرلاندۆ.

بە پێی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بڕیتانی، سامین یەکەمین خانمە کە شوێن پێی باوانی هەڵبگرێت و چوارەمین نەوەی ئەو خێزانەیە لە یاریزانی زۆرانبازی، هۆکارەکەی ئەوەیە کە خێزانەکەی مێژویەکی درێژیان لەم یاریەدا تۆمارکردوە.

دوێن جۆنسن دۆگلاس لە ساڵی 1972 لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەدایک بوە، نازناوی زە رۆکی پێبەخشراوە ئەو کاتەی کە یاریزانی زۆرانبازی بوە، ئەگەر چی سەرەتا لە جیهانی زۆرانبازی ناوبانگی دەرکرد بەڵام دواتر چوە بواری سینەماوە، لە چەندین فیلمی سینەمایی رۆڵی سەرەکی گێڕا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close