شکۆی کوردستان-
ئەمڕۆ یەکشەممە لەشاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، لەژێر دروشمی ” ئازادکردنی ئاپۆ ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار دەکات” خۆپیشاندانێکی گەورەی جەماوەریی بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە لەبەردەم خێمەی داواکری ئۆجەلانەوە بەڕێکرا بۆ بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان و تێیدا داوای ئازادی جەستەیی ئۆجەلان کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری شکۆی کوردستان، دەیان هەزار کەس هاوشان لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان و نوێنەری ڕێکخراو و بەرپرسانی ئیداری خۆسەر بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.