هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

یەكێك لەیاریزانە بەناوبانگەكانی لەشجوانی بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

یەكێك لەیاریزانەكانی لەشجوانی چین بەناوی “كیو جون”ی تەمەن 72 ساڵ دوای توشبونی بەڤایرۆسی كۆرۆناوە لەمانگی رابردودا، ئەمڕۆ سێشەممە گیانیلەدەستدا.

هاوسەری كیو جون رایگەیاندوە، چوار رۆژە كیو جون بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەحاڵەتی بێهۆشی بوە، بەجۆرێك تەواوی سیەكانی توشی هەوكردن بو بو، ئەمڕۆش گیانی لەدەستداوە.

خانەوادەكەی  28ی مانگی رابردو هەوڵیانداوە كیو جون لەنەخۆشخانە دەربكەن، بەهۆی ئەوەی شوێنی تایبەت نەبوەو بەهۆی بونی 300 نەخۆشەوە فشار لەسەر نەخۆشخانەكە دروستبوە، بۆیە بەناچاری رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە.

رۆژی 2ی ئەم مانگە لەرێگەی نامەیەكەوە نەخۆشخانەی مانگی سوری وهانەوە خانەوادەكەی كیو جون ئاگاداركراونەتەوە كە شوێنی چۆڵ-یان هەیەو دەتوانن بیگەڕێننەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای ئەوەی لەژورێكی تایبەت بەپشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دایانناوە، ئەمڕۆ كۆچی دوایی كردوە.

كیو جون لەساڵی 1948 لەدایكبوەو یەكێك بوە لەبەناوبانگترین پاڵەوانەكانی لەشجوانی و لەساڵی 2003ەوە خانەنشین بوە، چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە.

تاوەكو بەتەواوی شاری وهان لە23ی مانگی رابردو داخرا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كیو جون بەردەوام بوە لەرۆیشتن بۆ یانە وەرزشیەكان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close