نێودەوڵەتیکوردستانی

ئیدارەی خۆسەر شەهیدکردنی دوو هاوڵاتی ڕادەگەیەنێت

شکۆی کوردستان – ڕۆژئاوا
سەرلەبەیانی ئیمڕۆ پێنچ شەممە ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدکردنی دوو هاوڵاتی و برینداربوونی پێنچ هاوڵاتی تری ڕاگەیاند کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن تورکیای داگیرکەر ئەنجامدرابوو لە شاری قامیشلۆ و دەوروبەری ..
هەر لەڕاگەیاندنەکەدا هاتووە : دوێنێ چوارشەممە بەهۆی بۆردومانی ڤڕۆکەوانی تورکیای داگیرکەر بنکەیەکی خزمەتگوزاری لە ناوچەی ( رمیلان) ی نەوتی و دوو ئۆتۆمبێل لە دەوروبەری قامیشلۆ کرایە ئامانج … کە ئەوەش دەچێتە قالبی وێران کردنی شوێنە خزمەتگوزارییەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی وەک پيشەی هەمیشەیی خۆی و نابێت وڵاتان بێ دەنگ بن بەرامبەر ئەو هێرشانە و داواش دەکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەنگ ئەو هێرشانەی تورکیای داگیرکەر بێن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close