نێودەوڵەتی

فڕەنسا: سەركردەی قاعیدمان لە باكوری ئەفریقا كوشت

شكۆی كوردستان-
وەزارەتی بەرگری فڕەنسا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانیویانە سەركردەی رێكخراوی قاعیدە لەمالی بكوژن.

بەگوێرەی هەواڵێكی بی بی سی نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی فلۆرێنس پارلی وەزیری بەرگری فڕەنسا رایگەیاند، توانیویانە لەئۆپەراسیۆنێكدا عەبدولمەلیك درۆكدیل لەمالی بكوژن.

هاوكات، وەزیری بەرگری فڕەنسا ئاماژەی بەوەشكرد، لەباكوری ئەو وڵاتە تەواوی ئەو كەسانەش كە لەگەڵ ئەو سەركردەیەی قاعیدە بون كوژراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی ئایار، هێزەكانی فڕەنسا توانیویانە بەرپرسێكی باڵای رێكخراوی داعش لەهەمان شوێن دەستگیربكەن.

وەزیری بەرگری فڕەنسا راشیگەیاند، هێزەكانیان بەهاوكاری هێزی ئەمنی ئەو وڵاتە بەردەوامدەبن لە راوەدونان و دەستگیركردنی تیرۆرستان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close