نێودەوڵەتی

ئەمریكا؛ یەكەی پۆلیسی ئەو شارە هەڵدەوەشێنرێتەوە كە رەشپێستەكەی تێدا كوژرا

شكۆی كوردستان-
نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای مینیاپۆلس لەویلایەتی مینەسۆتەی ئەمریكا كە جۆرج فلۆیدی رەشپێستی تێدا كوژرا داوایەكیان ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا كردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەكەی پۆلیسی ئەو شارە لەبەرامبەر كوشتنی ئەو رەشپێتەدا.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ئەمرۆ دوشەممە نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای مینیاپۆلس لەویلایەتی مینەسۆتەی ئەمریكا كە جۆرج فلۆیدی رەشپێستی تێدا كوژرا داوایەكیان ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا كردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەكەی پۆلیسی ئەو شارە لەبەرامبەر كوشتنی ئەو رەشپێتەدا.

بەگوێرەی زانیارییەكان ، ئەو نۆ ئەندامە زۆرینەی رەهای ئەنجومەنن كەمافی ڤیتۆكردنی هەر بڕیارێكیان هەیە كێشەیان بۆ دروستبكات.

ئەو نۆ ئەندانەی ئەنجومەنی پارێزگا لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بوەكردوە سیستمێكی نوێی سەلامەتی گشتی دروستدەكەن كە ئاسایشی تەواوی هاوڵاتیانی ئەو شارە بپارێزێت.

لەوبارەیەوە كانتاس مۆنتگۆمری، بەڕێوەبەری دەستەی تێڕوانینی رەشپێستان لەو شارە رایگەیاند، نەدەبو ئەو هەمو قۆناغە سەختە ببڕین تا دەگەینە ئەمڕۆژە، جەختیشیكردەوە ئەوان بەبێ هێزی چەكدار و ئەو هەمو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەی ئەنجامدەدرێت ژیانیان سەلامەتترە.

شاری مینیاپۆلیس كە گەورەترین شاری ویلایەتی مینەسۆتەیە بەشاری رەگەزپەرستی ناسراوە، ئەو نۆ ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگاش جەختیانكردەوە كە ناتوانرێت ریفۆرم و چاكسازی تێدابكرێت، بەڵكو تاكە چارەسەر ئەوەیە هەڵبوەشێنرێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close