نێودەوڵەتی

كوبا كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنای راگەیاند

شكۆی كوردستان-

سەرۆكی كوبا رایگەیان بەتەواوەتی كۆنترۆڵی كۆرۆنایان كردوە ئەوەش دوایە ئەوەی تەنها یەك لەسەر هەشتی رێژەی پێشوی توشبون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردنیشیان نیە.

بەگوێرەی هەوالێكی فرانس پرێس، ئەمڕۆ دوشەممە مگیل دیاز سەرۆكی كوبا كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی كۆرۆنای لە وڵاتەكەی راگەیاند و چاودێرانی دۆخی كوباش پێیانوایە هەفتەی داهاتو تەواوی رێكارەكانی هاتوچۆ لەو وڵاتە هەڵدەگیرێت.

تائێستا لەكوبا تەنها هەزار و 862 حاڵەتی توشبون بەكۆرۆنا تۆماركراوە، هیچ حاڵەتێكی مردنیش تۆمارنەكراوە، لەكاتێكدا ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە 11.2 ملیۆن كەسە.

سەرۆكی كوبا ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئێستادا تەنها ئەركیان ئەوەیە ئەو ژمارە كەمەی توشبونیش چاكبكەنەوە و رێگری لە دوبارە هەڵگەڕانەوەی پەتاكە بگرن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close