نێودەوڵەتی

ترەمپ: هیچ یەكەیەكی پۆلیس هەڵناوەشێنینەوە، پۆلیس پیاوی خراپی تیانیە

شكۆی كوردستان-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رەتیكردەوە بەهۆی كوشتنی رەشپێستەكەوە هیچ یەكەیەكی پۆلیس لەوڵاتەكەی هەڵبوەشێنرێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی حكومی وڵاتەكەی لەكۆشكی سپی رایگەیاند هیچ یەكەیەكی پۆلیس هەڵناوەشێننەوە و پۆلیس كەسی خراپی تێدانیە.

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند، پۆلیس ئاسایشی و ئارامی ژیانمان دەپارێزن، لەسەدا 99 یان خەڵكی باشن و بەرێكوپێكی كارەكانی خۆیان ئەنجامدەدەن.

ئەم وتانەی ترەمپ لەكاتێكدایە، نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای مینیاپۆلیس لەویلایەتی مینەسۆتە داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكەی پۆلیسی ئەو وڵاتەیان كردبو بەبۆنەی كوشتنی جۆرج فلۆیدی رەشتپێست.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close