هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

نەبونی شوێنێك بۆ ناشتنی مردوانی كۆرۆنا كێشەی گەورەی مسوڵمانانی ئیتاڵیایە

شكۆی كوردستان-

لەئێستادا نەبونی شوێنێك بۆ ناشتنی مردوانی كۆرۆنا گرفتێكی گەورەی بۆ كۆمەڵگەی مسوڵمانای ئیتاڵیا دروستكردوە.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، مامۆستایان و كەسایەتییە ئاینییە مسوڵمانەكانی ئیتاڵیا داوایان لەحكومەت كردوە شوێنی گۆڕستانی زیاتر بۆ مسوڵمانان دابینبكات بەتایبەتی دوای بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و مردنی ژمارەیەكی زۆر لەخەڵك.

خواستی ناشتنی مردو لەناو گۆڕستانەكانی ئیتاڵیا و نەناردنەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان لەناو كۆمەڵگەی مسوڵمانانی ئیتاڵیا زیادیكردوە

هاوكات، بەپێی زانیارییەكان لەم ساڵانەی دوایدا خواستی ناشتنی مردو لەناو گۆڕستانەكانی ئیتاڵیا و نەناردنەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان لەناو كۆمەڵگەی مسوڵمانانی ئیتاڵیا زیادیكردوە، هاتنی كۆرۆناش فشاری زیاتری لەو روەوە دروستكردوە.

لەوبارەیەوە، عەبدوڵا تچینا ئیمامی مزگەوتی میلان سیستۆ لەئیتاڵیا بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە: ئێمە ئازاری زۆرمان لەگەڵ پەتای كۆرۆنا چەشتوە، بەڵام ئازاری ئەو بەڵایە زیاتر دەبێت كاتێك خێزانەكان شوێنێك نابیننەوە بۆ ناشتنی تەرمی ئازیزانیان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close