کوردستانی

كارمەندانی نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی بایكۆتكردنیان راگەیاند

شكۆی كوردستان-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبەرامبەر پێنەدانی موچەكانیان، كارمەندانی نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی وەك بەشێك لەهەڵمەتی بایكۆتكردنی كارمەندانی تەندروستی كە چەند رۆژێكە دەستیپێكردوە مانگرتنیان لەكارەكانیان راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەكانی شكۆی كوردستان، بایكۆتكردنی كارمەندانی تەندروستی سلێمانی لەپای وەرنەگرتنی موچەكانیان دێت كە پێشتر بە زیاتر لە 100 رۆژ یەك موچەیان وەرگرتوە.

پێشتریش، كارمەندانی نەخۆشخانەی شار كە بەنەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەییەكە ناسراوە بایكۆتی كارەكانی خۆیان بۆ هەمان مەبەست رایگەیاند.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close