بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، ئەنجامی 100 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆیە دەرچوە و سەرجەمیان پاک بون.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی 60 پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ناو قەزای کۆیە کە ئەم بەیانیە ئاشکرا بو، ھەمویان نێگەتیڤ (پاک) دەرچون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروها سەرجەم پشکنینەکانی ناحیەی تەق تەق کە 40 سامپڵ بو، بەھەمانشێوە نێگەتیڤ بون و خاڵی بون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە باسی لەوەشکردوە، “لەگەڵ ئەم ئاماژە دڵخۆشکەرانەشدا، دەبێت ھاوڵاتیان مەترسی ڤایرۆسەکە بە جیدیی وەربگرن و خۆیان بە تەواوی بپارێزن”.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان دو هه‌زار و چوار توشبوه، له‌نێویاندا 38 مردن هه‌یه و 559 نه‌خۆش چاكبوه‌ته‌وه، ئێستاش هه‌زار و 297 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
