کوردستانی

عێراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی درێژكردەوە

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستی نیشتیمانی عێراقی، بڕیاریدا ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی هەتا رۆژی 01/07/2020 درێژبکاتەوە.

بڕیارەکە گەشتەکانی ناوخۆیی و دەرەکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

لە بڕیارەکەدا هەڵاواردن کراوەو رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی گواستنەوەی كەلوپەلی بازرگانی و رێکخراوەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی تەندروستی و گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە دەدرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close