کوردستانی

سەرۆكی هەرێم و دوو جێگرەكەی بۆ پرسی موچە گەیشتنە بەغداد

شكۆی كوردستان-
بەپێی میدیاكانی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەمڕۆ هەریەك لەنێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەردوو جێگرەکەی، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان، لەبارەی چەند بابەتێک، بەتایبەتی پرسی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە.

لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایە، کە ئێستا لە هەمووکات زیاتر کاریگەریی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و دارایی.

هەر بەپێی هەواڵەکە لەو سەردانەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بەجیا کۆدەبێتەوە. لەسەر ئاستی حیزبەکانیش لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەدرییەکان کۆدەبێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close