یەكێتی رای خۆی لەبارەی كەمكردنەوەی موچە دەگۆڕێت…لاهور شێخ جەنگی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
درەنگانێكی دوێنێ شەوی رابردو، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (لە کاتژمێر 02:00) راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و پشتیوانی‌یان لە تیمی یەکێتی لە حکومەت دەربڕی و رایانگەیاند بڕیارەکەی حکومە ناچاری بوە و ئەوان پشتگیریی دەكەن.
سەرەتا میدیای یەکێتی راگەیەنراوەكەی بڵاوكردەوە، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لادرا و لاهوور شێخ جەنگی پەیامێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند “ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێككه‌وتن، شه‌فافییه‌تی نه‌بێت له خه‌رجی و داهات، یه‌كێتی ناچێته ژێر باری مووچه بڕین. هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یه‌كێك ده‌بێ له بژارده‌كانمان”.
لە راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا هاتووە، بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت کە “شادەماری ئابووری ھەرێم و عێراقە” و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات. مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوای لە شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە “ھەرچی زۆرتر و زیاترە پێداگری لەسەر مافە رەواو دەستووری و یاساییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات”.
