نێودەوڵەتی

نرخی نەوتی برێنت لە 44 دۆلار نزیكدەبێتەوە

شكۆی كوردستان-

پاش ئەوەی لە دو رۆژی رابردودا، بەهۆی كێشەكانی نێوان چین و ئەمریكا و لێدوانی بەرپرسانی ئەو دو وڵاتە نرخی نەوتی خاو بەرزو نزمی بەخۆوەبینی، بەیانی ئەمڕۆ جارێكی تر نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازارەکانی جیهاندا بۆ نزیكی 44 دۆلار بەرزبوەوە و نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش گەیشتە سەرو 41 دۆلار.

بەهۆی پێداگیری بەشێک لەگەورە وڵاتانی پیشەسازی جیهانی لەسەر کردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکان، کەمێک بەرلەئێستا نرخی نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا لە 44 دۆلار نزیكبوەوە.

بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 0.53 دۆلار بەرزبوەوە كە لەسەدا 1.23-ی نرخی پێشوی بەرزبوەتەوە و بەوەش نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 43.61 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس 0.51 دۆلار بەرزبوەوە کەڕێژەی لەسەدا 1.28-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخەکەی بۆ 41.25 دۆلار بەرزبوەوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا، کۆبونەوەی نێوان روسیا و ئۆپێک بەمەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردن، دواجار بڕیاردرا بۆماوەی مانگێکی تر ماوەکە درێژبکرێتەوە، ئەوەش بەیەكێك لەهۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.

هاوكات، لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، شارەزایانی ئابوری پێیانوایە هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابورییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close