کوردستانی

وەزیری دەرەوەی فرەنسا سەردانی هەرێم دەكات

بەگوێرەی راگەیاندنەكان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژان لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فرەنسا دەگاتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی عێراق کۆببێتەوە و دواتریش دێتە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق كارنامەی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی فڕەنسای بڵاوكردۆتەوە و تێیدا هاتوە، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژان لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فرەنسا بگاتە بەغداد.

لەگەڵ هەریەك لە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە

لە سەردانەكەدا وەزیری دەرەوەی فرەنسا لەگەڵ هەریەك لە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لە سەردانەكەی، وەزیری دەرەوەی فرەنسادا، هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان پاریس و بەغداد تاوتوێبكرێت و چۆنیەتی گەشەپێدان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات باس بكرێت.

هەر بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەكانی، لۆدریان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و چەند كەسایەتییەكی سیاسی كورد كۆدەبێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close