نێودەوڵەتی

ئەمریكا؛ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کڕینی زیاتر لە 350 فڕۆکەی بۆینگ هەڵدەوەشێنرێتەوە

شكۆی كوردستان-

کومپانیای بۆینگی ئەمەریکایی بۆ دروستکردنی فڕۆکە رایگەیاند، کڕێنی 355 فڕۆکە لە جۆری 737 ماکس بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2020 هەڵوەشێنرایەوە بەهۆی ئەوەی زیانەکانی قەیرانی کۆرۆنا فڕۆکەکانی لەکار خستووە و زیانەکان لە پیشەسازی فڕۆکەوانی بەردەوام لە زیادبووندان.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆمپانیای دروستکەری بۆینگ کە لە ئێستادا هەوڵدەدات بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ماکس کە زۆرترین کڕیاری هەیە ، زیاتر لە ساڵێکە لە هەوڵدایە ئەم جۆرە فڕۆکەیە وەگەڕبخاتەوە، ئەمەش دوای دوو رووداوی کوشندەی کەوتنەخوارەوە کە بووە مایەی راگرتنی گەشتەکانی. کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی و بەکرێدان ئەوانیش گوتیان مانگی رابردوو کڕینی 60 فڕۆکەی دیکەیان لە جۆری ماکس هەڵوەشاندەوە.

ڕادەستکردنی فڕۆکەی بۆینگ لە جۆری ماکس لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا بە کڕیارانی بە رێژەی لەسەدا 71 کەمیکرد و تەنها گەیشتە 70 فڕۆکە لەو دەمەی کڕیاران وەرگرتنی فڕۆکە کڕاوەکانیان هەڵدەوەشیننەوە یان وادەی وەرگرتنی دوادەخەن بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی گەشتە ئاسمانیەکانی لە ئاکامی سەپاندنی رێکار و بەربەستەکانی سەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

رادەستکردنی فڕۆکە دروستکراوەکان بە کڕیارانی لە ڕووی داراییەوە گرنگە بۆ کۆمپانیاکانی دروستیان دەکەن، چونکە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی پارەی بەشی زۆری کڕینەکە دەدەن کاتێک فڕۆکەکان لە بەرهەمهێنەرەکانیان وەردەگرن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close