تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان
كامێرای كانوون به یه‌كێك له كامێرا به‌هێزه‌كانی دنیا داده‌نرێت كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كانوونی ژاپۆنییه‌وه دروست كراوه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م ساڵیش نوێترین كامێرای خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “canon” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كامێرای كانوون ده‌كات كه بۆ ساڵی 2018 خراوه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای كانوونی ژاپۆنی توانی بۆ ئه‌م ساڵیش یه‌كێك له به‌هێزترین كامێراكانی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی “EOS 80D”، ئه‌م كامێرایه دیزاینێكی زۆر جوانی هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌شی بۆ دانراوه كه یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێزانه گرتنی وێنه‌یه له‌كاتی جووڵه‌دا “Move shoot” كه خیرایی وێنه‌گرتنه‌كه‌ی ده‌گات به 27 و له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانی وێنه‌كه “Focus” بكه.
كۆمپانیاكه زیاتر روونكردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر كامیراكه‌ی كه دیزاینێكی جوانیان بۆ كردووه و تایبه‌تمه‌ندی APS-C CMOS sensor یان بۆ داناوه كه ڕیگه‌ی ده‌دات وێنه ته‌ڵخه‌كان ڕوون بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م كامێرایه توانای وێنه‌گرتنی هه‌یه به كوالێتی زۆر جوان و ناوازه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كامێراكه‌ی 24.2 مێگاپێكسله و ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كامێرایه IOS كه‌ی زۆر به‌رز كراوه‌ته‌وه كه ده‌گاته نزیكه‌ی 25 هه‌زار و 600 IOS ، ئه‌مه‌یش وای كردووه كه كامێراكه توانای گرتنی وێنه‌ی جوڵاو و جوانی هه‌بێت.