تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-هیوا قادر
رۆبۆتى “شیتا ” یان رۆبۆتى ” شێرى 3 ” له‌لایه‌ن شاره‌زایان له په‌یمانگاى :ماساچۆستس بۆ ته‌كنه‌لۆجیا (MIT) دروستكراوه ، توانى به‌ربه‌ستى به‌رزى و نزمى و رۆیشتن بۆ سه‌ر په‌یژه ببرێت و ، له هه‌مان كاتدا بازبدات و هاوسه‌نگى خۆیشى بپارێزێت له‌وكاته‌ى هه‌وڵى به‌ردانه‌وه‌ى بدرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م رۆبۆته پشت به جوڵه‌ى كوێرانه‌ش ده‌به‌ستێت .
توێژه‌ران له په‌یمانگاكه ده‌ڵێن :” رۆبۆته‌كه كێشه‌كه‌ى ده‌گاته زیاتر له (40) كیلۆگرام ، بۆ ئه‌وه دیزاین كراوه تاكو به‌ربه‌سته‌كان ببڕێت هه‌رچه‌نده هیچ كامێڕایه‌كى ناوخۆیى یان ئامێرى هه‌ستكردن به ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى بۆ نه‌به‌سترواوه ” .
له جێگه‌ى كامێڕا و ئامێرى هه‌سته‌وه‌ر ، رۆبۆتى “شیتا ” به شێوه‌یه‌كى كوێرانه جوڵه ده‌كات تاكو له شوێنێكه‌وه بچێته شوێنێكى تر و ناوچه‌یه‌كى رووناكى كه‌م یان له‌و شوێنه‌ى روناكى نیه خۆى بگوازێته‌وه ، له‌م جوڵه‌یه‌ش پشت به بنچینه‌یه‌كى خوارزمى ده‌به‌ستێت ، خوارزمى دۆزینه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى كه یارمه‌تى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى چركه‌ساتێكى گونجاو و نمونه‌یى بۆ هه‌ر قاچێكى بدۆزێته‌وه و ، له هه‌نگاو هاویشتن پێیه‌كانى بخاته‌وه سه‌ر زه‌وى . له‌گه‌ڵ خوارزمێكى تریش كه په‌یوه‌ندى به پێشبینى هه‌یه تاكو هێزێكى دژه‌خێرایى به‌رهه‌مبێنێت و هاوسه‌نگى خۆى وه‌ربگرێته‌وه و به‌رده‌وامیش به رۆیشتن بدات .
ئامانجى داهێنه‌رانى رۆبۆته‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تاكو ئه‌م رۆبۆته بتوانێت ئه‌ركى مه‌ترسیدار ئه‌نجام بدات كه مرۆڤ ناتوانێت ئه‌م ئه‌ركانه ئه‌نجام بدات ، وه‌ك ئه‌ركى گه‌ران و رزگاركردن به‌تایبه‌تى له كاتى رووداوه‌كان .
چه‌ندین هه‌ڵس و كه‌وتى پێشبینى نه‌كراو هه‌یه ، رۆبۆته‌كه پێویسته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات ، به بێ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى ته‌واو پشت به بینین ببه‌ستێت .
رۆبۆتى “شیتا ” رۆبۆتێكى نوێیه و پێش رۆبۆتى پێشوو كه‌وتووه‌ته‌وه كه “شیتا 2 ” بوو ، چونكه “شیتا ” جوڵه‌ى فراوان و زیاترى هه‌یه بوارى پێده‌دات بۆ پێشه‌وه و دواوه بجوڵێت و بۆ ته‌نیشته‌كانیش چاڵاكه .
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت رۆبۆته‌كه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له كۆنگره‌ى رۆبۆته هۆشمه‌نده‌كان له شارى مه‌دریدى ئیسپانیا له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو پێشكه‌ش بكرێت .