تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-
به‌ها و نرخى كۆمپانیاى ئه‌مازۆنى ئه‌مریكى له بازاره‌كانى جیهاندا گه‌یشته زیاتر له یه‌ك ترلیۆن دۆلار و خاوه‌نه‌كه‌شى له لیستى ده‌وڵمه‌ندترین كه‌سایه‌تیه‌كانى جیهانه ، به‌م جۆره‌ش كۆمپانیاكه توانى بچێته ریزى كۆمپانیاى ئه‌پڵ ، ئه‌ویش به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌هاى له بازاره‌كان گه‌یشتبووه یه‌ك ترلیۆن دۆلارى ئه‌مریكى .
كۆمپانیاكه له ساڵى 1994 دامه‌زراوه و ، له‌وماوه‌یه‌ش توانى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان باڵاده‌ستى خۆى به‌سه‌ر بازرگانى ئهلیكتڕۆنى بكێشێت . قازانجهكانیشى له بازرگانى له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت و فرۆشتنى ئامێره‌كانى هۆشمه‌ندى ده‌ستكرد ، وه‌ك ئامێرى “ئه‌لیكسا ” ده‌ست ده‌خات ، ئه‌مه جگه له فرۆشتنى كۆمپیوته‌ره‌كانى زانیارى .
كۆمپانیاى “ئه‌مازۆن ” له‌لایه‌ن (جیف پێزۆس ) خاوه‌نداریه‌تى ده‌كرێت و ، چاڵاكیه‌كانى خۆى له فرۆشتنى په‌رتوكى ئهلیكتڕۆنى له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له ساڵى 1995 ده‌ستپێكرد ، له‌وه‌ته‌ى ئه‌وكاتیش به‌رده‌وام بوارى فرۆشتن و چاڵاكى خۆى فراوان كردووه ، تاكو له نێو كۆمپانیاكان وه‌ك باڵاده‌سترین كۆمپانیا له‌سه‌ر ئاستى بازرگانى ئهلیكتڕۆنى ده‌ركه‌وتووه و ، زۆریش له پێش ئه‌و كۆمپانیایانه دێت كه ململانێى ده‌كه‌ن .
(جۆزیف بێزۆس ) ئێستا له لیستى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان ، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه زۆره‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (ئه‌مازۆن ) به‌ده‌ستى هێناوه و ، كار و چاڵاكى و به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیاكه‌ش جێگه‌ى سه‌رنجى وه‌به‌رهێنه‌ران بووه له‌سه‌ر ئاستى جیهان ، له ماوه‌ى یه‌ك ساڵیش چاڵاكى و به‌رهه‌مهێنانى بۆ دوو هێند بووه .