نێودەوڵەتیڕۆژنامە

پێشبینییه‌كان: تره‌مپ شكست ده‌هێنێت

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

ڕۆژنامەى گاردیانى بریتانى باس لە سەرکەوتنى جۆ بایدن بەسەر دۆناڵد تڕەمپى سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا دەکات لە هەڵبژاردنى داهاتووى ئەو وڵاتە.

بەپێى ئەو بەدواداچوونانەى کە ئەنجامدراون 72%ى دانیشتووانى ئەمەریکا پێیانوایە کە وڵاتەکەیان بە ئاڕاستەیەکى هەڵەدا دەڕوات و لە شێوازى بەڕێوەبردنى دۆناڵد ترەمپ ناڕازین.

باس لەوەش کراوە کە ئەو قەیرانانەى ڕووبەڕوى ئەمەریکا بۆەتەوە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆناوە، خراپ مامەڵەکردنى تڕەمپ لەگەڵ دۆخەکەدا خراپترى کردووە.

پێشتریش لە ڕاپرسییەکدا کە لەلایەن رۆیتەرز و دامەزراوەى ئیبسۆس ئەنجامدرابوو، دۆناڵد تڕەمپى سەرۆکى ئەمەریکا بە 10 خاڵ لە دواى بایدنەوە بوو، کە ئەمەش بوە هۆى گۆڕینى بەڕێوەبەرى تایبەتى  کەمپینى هەڵبژاردنەکان لەلایەن تڕەمپەوە تا بتوانێت بردنەوە بۆ خۆى مسۆگەر بکات لە هەڵبژاردنى داهاتوودا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close