نێودەوڵەتی

تەقینەوەیەكی گەورە بەیروتی پایتەختی لوبنان دەهەژێنێت…73 كوژراو و 3700 بریندار

شكۆی كوردستان-

ئەمشەو وەزیری تەندروستی لوبنان رایگەیاند،”لە تەقینەوەكەی ئەمڕۆ زیاتر لە 73 كەس كوژراون و 3700 كەسی دیكەش برینداربون”

تائێستا 73 کەس بەهۆی تەقینەوەکەی بەیروتەوە و کوژراون و 3 هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربون

حەمد حەسەن، وەزیری تەندروستی لوبنان رایگەیاند، تائێستا 73 کەس بەهۆی تەقینەوەکەی بەیروتەوە و کوژراون و 3 هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان، وتیشی چاوەڕێدەکرێت ژمارەی قوربانیانی ئەو تەقینەوەیە زیاتربێت.

لەسەر شەقامەکان و لەناو پارکەکان دەتوانن فریاگوزاری خێرا پێشکەشی برینداران بکەن

بەپرسانی تەندروستی لوبنان رایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوە گەورەکەی بەیروت،  بەشێکی زۆری نەخۆشخانەکان پڕبون و توانای وەرگرتنی برینداری دیکەیان نیە، بەڵام لەسەر شەقامەکان و لەناو پارکەکان دەتوانن فریاگوزاری خێرا پێشکەشی برینداران بکەن.

لای خۆشییەوە،عەباس ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی بەیروت رایگەیاند، پێدەچێت تەقینەوەکە لەگەنجینەیەکی گەورەی ماددە تەقێنەرەوەکان رویدابێت کە چەندین ساڵە کەرەستەی تەقینەوەی تێدا کۆدەکرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەندەری بەیروت، تەقینەوەیەکی گەورە رویدا کە تەواوی بەیروتی هەژاند، زیانی گەورە بەر بینا و باڵەخانەکانی دەروبەر گەیشتن، لەدوری دەیان کیلۆمەتر خەڵک بریندار بون و شوشوی باڵەخانەکان شکاون و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان زیانیان پێگەیشتوە.
 
کەمێک بەرلەئێستاش، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، بەلەمێک کە لەنزیکی تەقینەوەکە بوە لەبەندەری بەیروت ئاگری گرتوە، بەڵام ئاماژەی بەقەبارەی ئاگرەکە زیانەکانی نەکردوە.

لای خۆشییەوە، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی لوبنان و وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی ماددەی نیتراتەوە بوە، حزبوڵاش رەتیکردەوە تەقینەوەکەی بەیروت بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بوبێت بۆسەر جبەخانەی ئەوان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close