به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌وه و ره‌وانه‌ی ناو خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه، هاوكات 5 كەسیش توشی كۆرۆنا بون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ 13 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.
65 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان
ته‌ندروستی دهۆك راشیگه‌یاندوه، 65 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان و 256 توشبوش به ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
كۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته 321 توشبو
به‌گوێره‌ی دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته 321 توشبو.