کوردستانی

دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر لەپەرلەمانی كوردستان قبوڵكرا

شكۆی كوردستان-

پەرلەمانی کوردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بە 55 دەنگ دەستلەکارکێشانەوەی سۆران عومەر ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی پەسەندكرد، پەرلەمانتارانی پارتی و پێکهاتەکان دەنگیان بە دەستلەکارکێشانەوەی دا.

پەرلەمانی کوردستان لە تەوەری یەکەمی کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا پرسی دەستلەکارکێشانەوەی سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان خرایە دەنگدانەوە و لە کۆی 89 پەرلەمانتار بە دەنگی 55 پەرلەمانتار دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرا.

پەرلەمان ئەرکی خۆی لە یاسادان و چاودێری حکومەت و نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بەجێ ناهێنێت

15ی ئەم مانگە، سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، “پەرلەمان ئەرکی خۆی لە یاسادان و چاودێری حکومەت و نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بەجێ ناهێنێت”. 

پەرلەمان ئەرکی خۆی لە یاسادان و چاودێری حکومەت و نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بەجێ ناهێنێت

پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوە لەلایەن سۆران عومەر دوای ئەوەهات کە 7ی (ئایار/5)ی ئەمساڵ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا پارێزبەندی لەسەری هەڵگیرا، سەرەڕای ئەوەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هەریەک لە فراکسیۆنەکانی  یەکێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵ، یەکگرتو بایکۆتیان کرد و رایانگەیاند، “هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران سیناریۆیەکی سیاسیە”.

لەو دانیشتنەدا کە 58 پەرلەمانتار ئامادەی بون، بە دەنگی 57 ئەندامی پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی پارتی و پێکهاتەکانی پەرلەمان پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی هەڵگیرا، ئەمڕۆ هەر ئەو پەرلەمانتارانە دەنگیان بە دەستلەکارکێشانەوەی دا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close