ڕۆژنامەکوردستانی

ئەمیر ئەلبازی: ئەم سەركەوتنە پێشكەشی هەموو گەلی عێراق دەكەم

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

ئەمیر ئەلبازی لە یەكەمین یاریی خۆیدا لە پاڵەوانێتی “UFC 251” توانی سەركەوتن بەسەر یاریزانی كەندی مالكۆم جۆردۆن بەدەستبهێنێت كە یارییەكانی لە دورگەی یاسی ئیماڕات بەڕێوەچو.

بازی توانی لە گەڕی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی چوار و 42 چركەدا، بەهۆی جوڵەی “TRIANGLE CHOKE”، جۆردۆن ناچار بكات كە خۆی بە دەستەوە بدات.

ئەم پاڵەوانە عێراقیە تەمەنی تەنها 26 ساڵە و دوای یارییەكە وتی “بەڕۆحیەتی جەنگاوەری عێراقیەكانەوە بەشداری یارییەكەم كردو ئەم سەركەوتنەش پێشكەشی هەمو گەلی عێراق دەكەم”.

دوای ئەم سەركەوتنەش عەدنان درجالی وەرزی وەرزش و لاوانی عێراق پیرۆزبای لەو پاڵەوانە كرد و هیوای خواست كە بەهۆی ئەمیر ئەلبازییەوە یارییە هونەرە جەنگیەكان لە عێراق زیاتر گەشە بكات و لەسەر ئاستی جیهان بەرەو پێش بچێت.

بازی توانیوێتی 12 یاریی بەرێتەوە و تەنها یەك شكستی هەیە لە پاڵەوانێتیە جیاوازەكانی MMA.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close