نێودەوڵەتیڕۆژنامە

زیدان: لە باشترین یانەی جیهانم

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، پێش ئەنجامدانی دواین یاریی بەرامبەر یانەی لیگانێس لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا چەند پرسێكی گرنگی وروژاند.

زیدان ” رێزی لێگانێس دەگرین، بۆ یاریی داهاتوشمان لە پێناو بردنەوە یاریی دەكەین، هاوشێوەی یارییەكانی ڕابردومان”.

زیدان “كەریم بەنزیما كێبركێی نازناوی گۆڵكاری لا لیگای ئیسپانیا دەكات، ئەو شایستەی ئەوەیە بەدەستی بهێنێت، بەڵام هێشتا دڵنیا نیم لەوەی بەشداری یارییەكە دەكات یاخود نا”.

زینەدین زیدان “من لە باشترین یانەی جیهانم، چێژ دەبینم لەوەی كە وەك یاریزان و ڕاهێنەر لەم یانەیە كارم كردوە”

زینەدین زیدان “نازانم بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەدەوام دەبم یاخود نا، چونكە لەم رۆژانەی كۆتایدا هەمو شتێك گۆڕانی بەسەردا دێت، من بە پێی گرێبەستێك كاردەكەم و خۆشحاڵم لە یانەكەم و هەست بە دڵخۆشی دەكەم”.

زیدان “یارییەكەی مان سیتی ئاڵۆزە، هاوشێوەی ئەوەی لە یاریی چوندا ڕویدا،  بەڵام هەست بە ترس ناكەین و تا دواهەمین چركە دەجەنگین لە پێناو سەركەوتن”.

زیدان “دوای یارییەكەی لیگانیس پشو دەدەین، لەبەرئەوەى چەند هەفتەى رابردو زۆر ماندو بوین، پێویستە چێژ لە بەدەستهێنانی نازناوەكەش ببینین”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close