نێودەوڵەتی

حزبی ده‌عوه‌ راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی مالیكی بڵاوكرده‌وه‌

شكۆی كوردستان-

حیزبى دەعوەى عێراق کەسانێک تۆمەتبار دەکات بەوەى “ئاگری فیتنەگێڕى خۆشدەکەن” و هۆشداری دەداتە لایەنە سیاسییەکان لە کەوتنە نێو ململانێیەک، کە لە بەرژەوەندیى وڵاتدا نییە و دەشڵێت، “چەند رۆژێکە دەستپێکى فیتنەگێڕییەک دەرکەوتووە کە ئاگرەکە خۆشدەکات، ئەوەش لەلایەن کەسانێکى لەرزۆک و هەلپەرست و چەند دەزگایەکى نهێنیى نێوخۆیی و دەرەکی دەکرێت.”

رۆژی 18ى تەممووزى 2022 حیزبى دەعوەى عێراق، کە نوورى مالیکى سەرۆکایەتیی دەکات، راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا کەسانێکى تۆمەتبار کرد بەوەى لەگەڵ دەرهاویشتە و لێکەوتەکانى پێکهێنانى حکومەت “ئاگرى فیتنەگێڕى لەنێوانیاندا وەکو نەوەى سەدر خۆشدەکەن” بەبێ ئەوەى ناویان بهێنێت.

حیزبى دەعوە دەڵێت، “نەچوونەتە نێو ململانێى حیزبى لەگەڵ هیچ لایەنێک و رۆنەچوونەتە نێو ململانێى لاوەکى، کە لە دژى ئامانجە نیشتمانى و ئیسلامییەکان بووبێت، بەڵام چەند رۆژێکە دەستپێکى فیتنەگێڕییەک دەرکەوتووە کە ئاگرەکە تاو دەدات، ئەوەش لەلایەن کەسانێکى لەرزۆک و هەلپەرست و چەند دەزگایەکى نهێنیى نێوخۆیی و دەرەکی کە ویستیان ئەوەیە عێراق ببێتە چاڵى ململانێ لەڕێگەى دزەپێکردن و تۆمارى ئەلیکترۆنى کە ساختەکارى و دەستکاریکردنى تێدا کراوە.”

حیزبى دەعوە جەخت لەوە دەکاتەوە، ناچنە نێو “فیتنەگێڕییەکى کوێرانە” و هۆشدارى دەداتە لایەنە سیاسییەکان لە چوونە نێو ململانێیەکەوە کە لە بەرژەوەندیى “دوژمنانى ئیسلامى و نیشتمان” بێت.

ئەو کاردانەوەى حیزبى دەعوە لەدواى ئەوە بوو، کە 18ى تەممووز موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر وەڵامى ئەو تۆمارە دەنگییانەى دایەوە کە بەمدواییە بڵاوکراونەتەوە، گوایە تۆمارى دەنگیی نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى و هاوکات سەرۆکی حیزبى دەعوەیە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا دەکات بۆ کوژاندنەوەى “ئەو فیتنەگێڕییەی دروست بووە،” سەرکۆنەى هاوبەشى نوورى مالیکى بکرێت لەلایەن سەرکردەى کوتلە هاوپەیمانەکانى مالیکى و ریشسپیانى عەشیرەتەکەى.

لە 13ى تەممووزى 2022، یەکەم تۆمارى دەنگى بڵاوکرایەوە، گوایە تۆمارى دەنگیى نوورى مالیکییە، تێیدا ھێرشی کردە سەر موقتەدا سەدر و رەوتەکەى و بە “ترسنۆک” ناوى بردن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close