رۆژنامەی شكۆی كوردستان-سەربەست عەلی-هەولێر
نه‌هاتنى لێژنه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق بۆ هه‌رێم و نه‌ناردنى به‌یانات و لیستى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه وایكرد، 816 مووچه‌و بودجه‌ى 2019ى پێشمه‌رگه بفه‌وتێت، هاوكات نیوه زیاترى ئه‌و پاره‌یه‌شى كه په‌رله‌مانى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌ندێك پڕۆژه له شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێم ته‌رخانیكرابوو، فه‌وتاوه.
له 24ى كانوونى دووه‌مى 2019، كاتێك بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق په‌سه‌ند كرا، حكومه‌تى عێراق پابه‌ند كرا كه مانگانه 452 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیار دیناریش بۆ مووچه‌و بودجه‌ى پێشمه‌رگه بنێرت كه مووچه‌ى كۆى ساڵێكى پێشمه‌رگه ده‌كاته 816 ملیار دینارە، به‌ڵام ساڵى دارایى ته‌واو بوو هێشتا پاره‌كه بۆ هه‌رێم نه‌نێردراوه.
شێروان میرزا، ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاند: نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، وایكرد ئه‌و 816 ملیار دیناره به ته‌واوى بفه‌وتێت.
وتیشى: “بیانووى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بۆ ناردنى به‌یانات و لیستى مووچه‌ى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌و نه‌ناردنى ئه‌و لیسته، وایكرد ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌رنه‌كرێت و دواجار مووچه‌كه نه‌درێته پێشمه‌رگه”.
له مانگى تشرینى دووه‌مى 2019، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راگه‌یاندبوو: وه‌زاره‌تى به‌رگرى داوایكردووه، لیستى مووچه‌و به‌یاناتى پێشمه‌رگه‌یان بۆ بنێرێن و ئێمه‌ش ئاماده‌نین و هه‌ركاتێك سه‌ردانى هه‌رێمیان كرد، ئه‌و زانیاریانه‌یان پێده‌ده‌ین.
ساڵ ته‌واوبوو لێژنه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى نه‌هاتنه هه‌رێم و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و به‌یاناته‌ى داواكرابوو بۆ به‌غداى نه‌نارد.
له‌باره‌ى نه‌ناردنى ئه‌و به‌یاناته، جه‌بار یاوه‌ر به رۆژنامه‌ى هاووڵاتى راگه‌یاندووه: له‌مانگى دوو تا مانگى یانزه ئێمه هه‌موو مانگێک نووسراومان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و به‌رگرى و سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ کردووه بۆ ناردنى موچه‌ى پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌نێوان وه‌زاره‌تى به‌رگرى و دارایى عێراقدا بێنه‌و به‌رده‌ى زۆر پێکراو ئه‌وان تۆمه‌تبارن له‌نه‌ناردنى ئه‌و پاره‌یه نه‌ک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و حکومه‌تى هه‌رێم.
هاوكات فارس عیسا، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا راگه‌یاند: نه‌ناردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه، پێش ئه‌وه‌ى كێشه‌یه‌كى دارایى و سه‌ربازى، سیاسییه.
وتیشى: “چه‌ند مانگه وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕیاری خه‌رجكردنى پاره‌كه‌ى داوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئاماده‌نییه ئه‌و پاره‌یه خه‌رجبكات”.
جگه له نه‌ناردنى مووچه‌و بودجه‌ى پێشمه‌رگه، حكومه‌تى عێراق بڕى 13 ملیار دینارى دیكه‌شى بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه، كه په‌رله‌مانى عێراق له 24ى كانوونى دووه‌مى 2019، بڕیارى له‌سه‌رداوه.
به‌پێى بڕیارى په‌رله‌مانى عێراق، ده‌بوو حكومه‌تى عێراق حه‌وت ملیار دینار بۆ دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له پارێزگاى دهۆك بنێرێت، هه‌روه‌ها شه‌ش ملیار دیناریش بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى له هه‌ڵه‌بجه، سۆان، رانیه، سه‌یدساق و ناحیه‌ى شۆڕش له ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام هاوشێوه‌ى مووچه‌ى پێشمه‌رگه ئه‌و پاره‌یه نه‌نێردراوه.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند: ناردنى ئه‌و 13 ملیار دیناره ئاسان نییه، چونكه بۆ ناردنى هه‌ر پڕۆپۆزه‌لێك، ده‌بێت ره‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه وه‌ربگیرێت كه په‌یوه‌ندارن به پڕۆژه‌كه.
وتیشى: “بۆ نموونه بۆ خه‌رجكردنى حه‌وت ملیار دینارى دهۆك، له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ناردنى پڕۆپۆزه‌ل و ئاماده‌كارییه‌كان دواكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هێشتا بڕیارى خه‌رجكردنى پاره‌كه نه‌دراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لێژنه‌ى دارایى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بوو زۆر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له شارۆو شارۆچكه‌كان ته‌واوبكات، تاوه‌كو پاره‌كه وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یكردووه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات پاره‌كه خه‌رجنه‌كرێت.
