رۆژنامەی شكۆی كوردستان-
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: دەیان دۆسیەی گەندەڵییان ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی كردووە و بۆمان سەلماندوون گەندەڵی زۆر گەورهیان تیادا كراوە، بەڵام بە بیانووی “نەبوونی بەڵگە” دۆسییەكانیان داخستووە.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: “ئێمە لە لیژنەكەمان دەیان دۆسیەی گەندەڵیمان ئاشكراكردووە كە بۆمان ڕوونبووەتەوە ئەم كارانە دەكرێن گەندەڵی زۆ گەورەن و دەبێت ڕابگیرێن بۆ ئەو مەبەستەش دۆسییەكانمان ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی كردووە، بەڵام دەستەی دەستپاكی بە بیانووی نەبوونی بەڵگە دۆسییەكانیان داخستووە لە كاتێكدا بەڵگهى پێویست لەبەردەستماندان كە ئەمانە كاری گەندەڵین”.
وتیشى: “بهمهبهستى دڵنیابوونەوەی جارێكی دیكە دیوانی چاودێری دارایی ڕاپۆرتی لەسەر هەمان ئەو كەیسانەی ئێمە داوەتەوە دستەی دەستپاكی كە ئەم دۆسیانە كاری گەندەڵین و پێویستە لە داواكاری گشتی و لایەنەكانی دیكە ڕێوشوێنیان بەرامبەر بگیرێتەبەر، بەڵام جارێكی دیكە دەستەی دەستپاكی دۆسییەكانی داخستووە و نەیتوانیووە بێلایەنی خۆی لەبارەی دۆسییەكانی گەندەڵی بپارێزێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ snn جەختی لەوەشكردەوە: “ئەوەی بۆیان ڕوونبووەتەوە ئەوەیە كە دەستەی دەستپاكی بێلایەنانە مامەڵەی لەگەڵ لیژنەكانی تایبەت بە بەدواداچوونی گەندەڵی نەكردووە”.
شنۆ ئهشقى پێیوایه دهستهى دهستپاكى دۆسییهكانى پارێزگاى ههولێر و دهۆكى پشتگوێخستووه و دهڵێت:”دهستهكه تەنیا چاوی لەسەر پارێزگای سلێمانییە و لەو دۆسیانەدا كاردەكات كە دەكەونە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە، بەڵام دۆسیە گەندەڵییەكانی سنووری پارێزگای ههولێر و دهۆكی پشتگوێ خستووە و هیچ كارێكیان لەسەر ناكات”.
