تایبەت بەر رۆژنامەی شكۆی كوردستان-
32 په‌نابه‌رى كورد له بریتانیا داواده‌كه‌ن ڕێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌یان بكرێت
32 پەنابەری کورد لە زیندانێکی بریتانیاوە نامەیەک ئاڕاستەی رێکخراوەکانی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران دەکەن و داوا دەکەن ڕێگری بکەن لەگەڕانەوەیان، هاوكات به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى لێِژنه‌ى ڕه‌وه‌ندى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌مساڵدا 27 هاوڵاتى كوردستان له ڕێگه‌ى قاچاخه‌وه بێسه‌روشوێن بوونه.
لەنامەیەکدا 32 پەنابەری کورد لە گرتوخانەی دەستبەسەری برۆك هاوس لە لەندەن کە وێنەی نێراوە بۆ ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەری عێراقی داوا دەکەن کە ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران هاوکاریان بکەن، چونکە ئەوان نایانەوێت دیپۆرت بکرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی پەنجەمۆریان هەیە.
ئەو 32 پەنابەرە ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه: لە ئێستادا دەیان پەنابەری کورد لە گرتوخانەکانی بریتانیا راگیراون بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی پەنجەمۆریان هەیە، زۆربەی ئەو پەنابەرانە ئەوانەن کە لە چەند مانگی رابردودا ڕویان لە بریتانیا کردوە و زۆربەیان پەنجەمۆری (ئەڵمانیا، سوید، نەمسا، فڕەنسا، دانیمارك و ئیتاڵیایان )هەیە.
به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى لێژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مساڵ 14 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمى كوردستانه‌وه كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كردووه و 27 كه‌سیشیان له ڕێگه‌ى قاچاخاوه گیانیان له ده‌ستداوه یاخود بێسه‌روشوێنن.
لێژنه‌ى په‌یوه‌ندیی و ڕه‌وه‌ندى كوردستان داوا له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر كۆچكردنى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان سازبكات.
له ڕاپۆرته‌كه‌ى لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان، ئاماژه به‌وه كراوه كه ڕێژه‌ى بێكاریى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه گه‌یشتۆته 9%.
لێژنه‌ى ڕه‌وه‌ندى كوردستان داواى له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه بۆ پرسى كۆچكردنى هاوڵاتیان هه‌ردوو وه‌زیرى وەزیری وەرزش و لاوان و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێت له په‌رله‌مانه‌وه میواندارىی بكرێن.