شكۆی كوردستان-
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریدا له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و راشیگه‌یاند، هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت، له‌رێگه‌ی سه‌پاندنی سزاوه رێگری لێده‌كه‌ن.
مایك پۆمپیۆ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “په‌یامی ئه‌مریكا ڕونه، ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن مه‌ترسیان هه‌یه بكه‌ونه ژێر سزاكانی ئه‌مریكاوه، واشنتۆن پابه‌نده له به‌رامبه‌ر به هه‌ر چالاكییه‌كی ئێرانی كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكات”.
له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هاوتاكانی له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ، له‌وانه‌ش باسیان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی ئێران كردوه
راشیگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كانی بۆ ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هاوتاكانی له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ، له‌وانه‌ش باسیان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی ئێران كردوه.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌دوای ئه‌وه دێت، واشنتن سزای به‌سه‌ر شه‌ش كۆمپانیادا سه‌پاند كه ئاسانكاری بۆ كۆمپانیایه‌كی سه‌ربازی ئێران كردوه كه كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكترۆنی بكڕێت كه له‌لایه‌ن ئێران تیلیكۆمه‌وه به‌كارده‌هێندرێت، له‌كاتێكدا ناوی چوه‌ته لیستی ره‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاوه.
ستیڤن میگگ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڕژێمی ئێران تۆڕێكی جیهانی له كۆمپانیاكان به‌كارده‌هێنێت بۆئه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی خۆی زیاتر بكات.