نێودەوڵەتیڕۆژنامە

پێنج موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کران

شكۆی كوردستان-

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز لەبەغدا کران و سێ لەو موشەکانەش لەنزیک باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەوتنەخوارەوە، سیستەمی بەرگری باڵویزخانەکەش چەند گولە کاتیوشایەکی تێکشکاند.شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک گروپی لە”یاسا دەرچو” ژمارەیەک موشەکیان ئاڕاستەی ناوچەی سەوزکردوە و موشەکەکانیش لەبنکەی سەربازی رەشیدەوە ئاڕاستەکراون.

ئەوەش هاتوە، موشەکەکان لەناو ناوچەیەکی دانیشتوان لە قادسیە کەوتنەخوارەوە و روداوەکەش زیانی گیانی نەبوە، بەڵام زیانی مادی لێکەوتوەتەوە.

لەلایەن سیستەمی بەرگری باڵیۆزخانەوە وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە

هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەکەیان لەناوچەی سەوز کراوە و لەلایەن سیستەمی بەرگری باڵیۆزخانەوە وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە.

باس لەوەشکراوە، هێرشەکە زیانی گیانی و مادی نەبوە، بەڵام هێرشکردنەسە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان پێچەوانەی یاسایە و داوای سزادانی ئەو لایەنانە دەکەن کەبەرپرسیارن لە هێرشەکان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close