ڕۆژنامەکوردستانی

شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شكۆی كوردستان-

ەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوای ئەمشەوە باران دەبارێت هەروەها بەفر لەناوچە شاخاویە سنوریەکان دەبارێت، سبەی چوارشەممەش بارین لەکاتەکانی بەیانی زودا دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەرو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە کاتەکانی شەودا، لەدواینیوەشەو رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و هەروەها بەفر لەناوچە شاخاویە سنوریەکان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی ئاسمان هەرو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەکاتەکانی بەیانی زودا، لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە سنوریەکان و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close