شكۆی كوردستان-
لاھور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی مورافه‌عه‌كه‌ی مامجه‌لال رابه‌ری كۆچكردو بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌نها و ته‌نها په‌نابردنه به‌ر گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوری عێراق.
لاھور شێخ جه‌نگی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “ئه‌مڕۆ 17 ساڵ به‌سه‌ر ڕۆژی مورافه‌عه گه‌وره‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌نجومه‌نی حوكم تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه تێیدا به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتی مێژویی و نه‌خشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌كان، كوردستانیبونی كه‌ركوكی بۆ هه‌مو لایه‌ك سه‌لماند و ڕایگه‌یاند كه هه‌رگیز سنوری عێراق له جه‌به‌ل حه‌مرین تێنه‌په‌ڕیوه و سنوری كوردستانیش له جه‌به‌ل حه‌مرینه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
راشیگه‌یاند، له‌م یاده مه‌زنه‌دا كه ڕۆژێكی مێژوییه بۆ كورد، دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌نها و ته‌نها په‌نابردنه به‌ر گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوری عێراق، ئێمه‌ش به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌به‌ره‌ی گه‌ل و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بین.