شكۆی كوردستان-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، راده‌ستكردنی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت به‌حكومه‌تی فیدڕاڵی ناده‌ستوریه و قبوڵی ناكه‌ن، ده‌شڵێت، ” كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردن له‌پێشه و كار له‌سه‌ر دژایه‌تیی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نابێت به‌رده‌وام بێت”.
مه‌سرور بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش باسمان كرد كه چه‌ندین پێشنیاز هه‌بوه، یه‌كێك له پێشنیازه‌كان ئه‌وه‌یه كه ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردو حكومه‌ت بڕوات كه ئاماده‌كاریی حكومه‌ت بۆ راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یاخود ئه‌قیامی نه‌وت له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاته‌كان.
شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها موچه نین، زۆر بابه‌تی دیكه‌ن
وتیشی، ” شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها موچه نین، زۆر بابه‌تی دیكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌و شایسته داراییانه‌ن كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریبگرێت ئه‌وانیش خه‌رجیی سیادی، وه‌به‌رهێنان، خانه‌نشینی، پێشمه‌رگه و زۆر خه‌رجیی دیكه كه له بودجه‌دا هه‌یه”.
هێشتا مادده‌ی 140 و بابه‌تی پێشمه‌رگه و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان هێشتا ڕێككه‌وتنه‌كانیان له‌باره‌وه جێه‌جێنه‌كراون، ده‌مانه‌وێت له پاكێجێك بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك
مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا ته‌نیا كێشه‌ی بودجه به گشتی نییه، كێشه‌ی تریش هه‌یه، هێشتا مادده‌ی 140 و بابه‌تی پێشمه‌رگه و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان هێشتا ڕێككه‌وتنه‌كانیان له‌باره‌وه جێه‌جێنه‌كراون، ده‌مانه‌وێت له پاكێجێك بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت داكۆكی له‌و ڕێككه‌وتنه بكات كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامی داوه
مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت داكۆكی له‌و ڕێككه‌وتنه بكات كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامی داوه، هه‌ندێك له براده‌ران داوای راده‌ستكردنی هه‌مو دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌مه خاڵێكی ده‌ستوری نییه، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌مان قه‌بوڵ نییه كه مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكرێن”.
نامه‌وێت بچمه ناو ورده‌كارییه‌كان، چونكه شاندێكی دانوستانمان هه‌یه، هێشتا گفتوگۆ به‌رده‌وامه و هه‌مو شته‌كان به ئامانج نه‌گه‌یشتون
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، نامه‌وێت بچمه ناو ورده‌كارییه‌كان، چونكه شاندێكی دانوستانمان هه‌یه، هێشتا گفتوگۆ به‌رده‌وامه و هه‌مو شته‌كان به ئامانج نه‌گه‌یشتون، له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی دارایی و لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌ت قسه كراوه، چاوه‌ڕێین بگه‌ین به ئه‌نجامێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو لایه‌كدا بێت.
گومانم نییه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له به‌غدا پۆستیان هه‌یه، دڵنیام ده‌یزانن كه نرخ و سه‌نگی ئه‌وان له كوردستانه‌وه دێت، كه‌واته تاوه‌كو كوردستان به هه‌یبه‌ت بێت، سه‌نگی ئه‌وان به‌هێز ده‌بێت
هه‌ر له‌وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌كرد، ده‌مه‌وێ سوپاسی هه‌مو ئه‌و لایه‌نه كوردستانییانه بكه‌م كه پشتیوان بون بۆ داكۆكیكردن له شایسته داراییه‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گومانم نییه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له به‌غدا پۆستیان هه‌یه، دڵنیام ده‌یزانن كه نرخ و سه‌نگی ئه‌وان له كوردستانه‌وه دێت، كه‌واته تاوه‌كو كوردستان به هه‌یبه‌ت بێت، سه‌نگی ئه‌وان به‌هێز ده‌بێت، خوانه‌خواسته تێكچونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌نگی ئه‌وانیش وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه، بۆیه هیوادارم پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن.
پێویستیمان به په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كانه و داوایان لێده‌كه‌م پشتیوانی له مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
مه‌سرور بارزانی وتی، “پێویستیمان به په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كانه و داوایان لێده‌كه‌م پشتیوانی له مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن كه مافی هه‌مو لایه‌كه و ئه‌ركی هه‌موانه داكۆكی لێ بكه‌ن”.
هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ڵێن كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردن له‌پێشه و كار له‌سه‌ر دژایه‌تیی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نابێت به‌رده‌وام بێت
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند، ده‌زانین كه كه‌شوهه‌وایه‌كی هه‌ڵبژاردن له پێشه و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر گفتوگۆ و دانوستانه‌كان، ئه‌مه جێی داخه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوین لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان ململانێی ئه‌وه بكه‌ن كامه‌یان زیاتر پشتیوانیی كوردستانه تاوه‌كو ده‌نگی زیاتری خه‌ڵكی عێراق بۆ هه‌لبژاردنی داهاتو ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بیستین كه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ڵێن كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردن له‌پێشه و كار له‌سه‌ر دژایه‌تیی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نابێت به‌رده‌وام بێت و رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ده‌بێت بنه‌ما بێت بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ده‌مانه‌وێ له هه‌ڵبژاردنی داهاتوش بێته ده‌ست، داوا ده‌كه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه به‌هێزبونی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزبونی عێراقیشه”.